zagros news agency

باران بارین دەست پێدەکاتەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی باری کەشوهەوای بۆ دوو رۆژی داهاتوو راگەیاند .

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت .

ئەمڕۆ شەممە 20- 4- 2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا لە کاتەکانی شەودا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 10 کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەک شەممە 21- 4- 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەهەندێ کات و شوێن نمە بارانی پچر پچر دەبێـت,
هەندێکجاریش تاوە باران و هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە( 3 – 5) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 10 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 28
سلێمانی : 25
دهۆک : 26
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 27
زاخۆ : 26
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 31
بەشى پێشبینى / 20- 4- 2024

 

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندەیەکی هێزی ئینتزامیی ئێران بە هۆی تەقینەوەی خۆکوژی گیانی لە دەست‌ دا

یاسین

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات

دڵشاد

بەرلین میوانداریی کۆڕبەندێکی گەورەی ئابووریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا دەکات

دڵشاد