zagros news agency

بەبۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی راپەرینە مەزن پارتی چاكسازی توركمان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

پارتی چاكسازی توركمان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەبۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی راپەرینە مەزن و شکۆدارەکەی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانی سیاسی و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین.

له‌به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌: هەڵومەرج و ئەو قۆناغەی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی هەستیارە و دەخوازێت کە ئەم یادە مەزن و پر شکۆیە بە دەرفەتێک بزانین بۆ لەیەک نزیکبوونەوەی سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و موکووڕبین لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و هەموو پێکەوە هەوڵەکانمان بەگەڕبخەین بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان دوور بێت لەم شەڕ و ئاژاوەی ناوچەکە تێیدا گوزەر دەکات.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو دووبارە ئەم یادە پر شکۆیە پیرۆزبێت و هەزاران سڵاو بۆ روحی پاکی شەهیدانی راپەرین و سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عێراقی کۆبووەوە

یاسین

١٢ چەکداری ئەرتەشی نیشتمانی لە هێرشێکی هەسەدە لە نزیک بەنداوی تشرین کوژران

سەڵاح

سلێمانی.. جادووگه‌رێك ده‌ستگیر كرا

سەڵاح