پارێزه‌رێكی راوێژكار ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت گاڵته‌جاڕیه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر كوردستان بكات هاتوون دروشم له‌دژی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ڵێنه‌وه.
كارزان هه‌ناره‌یی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “هەڵوێستی پەرلەمانی عێراق “مەهزەلە و ترسنۆکانە” بووە له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر بكات هاتووه دروشم له‌دژی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ڵێنه‌وه و ئەو کارانەی بەرانبەر هەرێمی کوردستان دەکرێن، کارێکی بێ پاساو، زاڵمانە و تیرۆریستییە. هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لە کێشە و ململانێکان و هەمیشە خوازیاری ئاشتی و ئارامی بووە به‌داخه‌وه له‌یه‌ك هه‌فته‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ئیسرائیل هه‌ولێر زیاتر له 120 موشه‌ك و درۆنی ئاراسته كراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: دەسەڵاتدارانی عێراق یان نایانەوێت یان بوێری ئەوەیان نییە سنوورێک بۆ ئەو بێ یاساییە دابنێن به‌لام دڵنیابن گه‌لی كوردستان به‌سه‌ربه‌رزی ده‌مێنێته‌وه.

