zagros news agency

دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوبات خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

 

ڕۆژی دووشەممە بڕی ( ٢٩٥ ) ملیارو ( ٤٠٥ ) ملیۆن دینار وەک دواین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

هەر ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

تێبینی؛ بۆ ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی ( ١٦،١٠٧،٨٨١،٠٠٠ ) شانزە ملیارو سەدو حەوت ملیۆن و هەشت سەدو هەشتاو یەک هەزار دیناری  لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات نەناردووە کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

هاوکات بەداخەوە بڕی ئەو ( ٣٦،٣٦٠،٨٦٤،٠٠٠ ) دینارەشی خەرج نەکردۆتەوە کە مانگی ڕابردوو لە تەمولی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی بڕیبوو کە شایستەی ساڵی ڕابردووی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و کەمئەندامانی سەنگەر بوو، سەرەڕای ئەوەی لەڕێی نوسراوی فەڕمی و ناردنی تیمی تەکنیکیەوە ڕونکردنەوەی پێویستیشمان پێدابوون و داوای خەرجکردنی ئەو شایستانەمان کردبوو.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری

٩ ی ئازاری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پارێزگای لازقییە‌ی باکوری سووریا سێ سەربازی حکومەت کوژران

سەڵاح

پرۆسەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەر پاڵاوگە نایاساییەكان بەردەوامە

سەڵاح

سیناتۆرێکی ئەمەریکی: دەبێت ئەمەریکا چەک بە کیێڤ بدات بۆ لەناوبردنی پردی کریمیا

یاسین