zagros news agency

سامان عەبدوڵلا: لە پێناو سەلامەتی قوتابییان ڕێگەی تر بۆ خوێندن دەگرینەبەر

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین رایگەیاند، کە لەئەگەری درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخە چارەسەری گونجاو بۆ خوێندنی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین دادەنرێت.

سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک بەڕێوەبەر کۆبوونەی تایبەت بە چارەنووسی خوێندنی قوتابییانی ئەنجامدا.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین گووتی: لەم کۆبوونەوە بڕیاردرا لە ئەگەری درێژبوونەوەی ئەم بارودۆخە لە پێناو سەلامەتی قوتابییان ڕێگەی تر بۆ خوێندن بگیرێتەبر و نەهێڵرێت خوێندن بوەستێت.

هەروەها سامان عەبدوڵلا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆ ئەم مەبەستە زانکۆی سەلاحەدین هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی دەوامی قوتابییان بەردەوام بێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبۆوە

دڵشاد

ڕاگەیندراوێک لە لێژنەى ئەمنى هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێرەوە

یاسین

ئەپیكور پێشوازیی لە سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ وزە بۆ هەولێر دەكات

سەڵاح