zagros news agency

ئەمە دۆخێکی هەستیارە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی تێکەوتووە

ئەمە دۆخێکی هەستیارە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی تێکەوتووە،پێویستە میدییا بیانی و ناوخۆییەکان پابەند بن بە ڕوماڵ نەکردنی شوێنی کەوتنی درۆن و موشەک، تەنها پشت بەو زانیارییانە ببەسترێت کەدژە تیرۆری کوردستان و دام و دەزگا ئەمنییەکان بڵاوی دەکەنەوە، هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن،سوپاس بۆ خوا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی دروست و گونجاوییان گرتۆتە بەر بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لەم ئاگرە،ڕۆح و گیانی خەڵک بۆ ئێمە گرنگەو پێویستە بۆ ئەو لایەن و کەناڵانەش گرنگ بێت و ،پابەندبن بە ڕێنمایی دام و دەزگا ئەمنییەکان.

دوپاتیدەکەینەوە هەرێمی کوردستان بەشێک نابێت لەم جەنگەو پاراستنی کوردستان و سەلامەتی گیانی هاونیشتیمانییان لەسەرو هەموو شتێکە.

پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی دامەزراوەی ‘ڤیزت کوردستان’ رادەگەیەنرێت

یاسین

ئاسایشی هه‌ولێر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیر كرد

سەڵاح

مەسرور بارزانی: ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سوور بێت دوور یان نزیک بە سزای خۆی دەگات

دڵشاد