zagros news agency

ئاگاداریەک لە ئەنجوومەنی مولیدە ئەهلیەکان

لە پێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە ناهەموار و نەخوازراوەی لە دوای وەستانی بەرهەمهێنانی وێستگەی غازی کۆرمۆر دووچاری هاتووین، کە بەهۆیەوە گرفتی کەمی کارەبای نیشتیمانی لێکەوتۆتەوە، بۆ جاری دووەمین دوای کۆبوونەوەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەن لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزیان بڕیاردرا، بڕی ( 10 هەزار دینار ) لە بەرامبەر ( 200 کاتژمێر ) کارەبا بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا و بۆ ماوەی ( 20 ڕۆژ ) تاکو 2026.4.1، لەلایەن خاوەن مولیدەکان لە هاوڵاتییان وەربگیرێت لەسنووری پارێزگای هەولێر، هەر خاوەن مولیدەیەک دەبێت ( 200 ) کاتژمێر کارەبا لەو ماوەیەدا بدات، لە ئەگەری چاککبوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتیمانی لەوماوەیەدا، کارکردنی مۆلیدەکان ڕادەگیرێت و خاوەن مۆلیدەکان ئەو کاتژمێرانەی کە ماوە دەبێتە قەرز لەسەریان و بۆ جاری تر لە بەرامبەریدا دەبێت کارەبا بدەنەوە بە هاوولاتیان لە بڕی ئەو پارەیەی وەرگیراوە، هەر خاوەن مولیدەیەک پابەندنەبێت بەو بڕیارە ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت.

ئەنجوومەنی مۆلیدەئەهلیەکان
2026.3.10

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەکلایی بکرێتەوە و ڕێكکەوتنێکی هاوبەش لەمبارەیەوە بکرێت

یاسین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پلەی ژمارەیەك ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزدەكاتەوە‌

یاسین

ئەمڕۆ ساڵیادی بە پارێزگابوونی دهۆکە

یاسین