zagros news agency

بەڕێوەبەرایەتیی بەنداوی دهۆک داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە بەنداوەکە نزیک نەبنەوە

لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دهۆک هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و خاوەنکاران، کە بەهۆی پێشبینییەکانی هاتنی شەپۆلێکی توندی بارانبارین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و نزیکبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکە لە سەرڕێژبوون، ڕێکاری پێویست بگرنە بەر.

ئەوەش خراوەتە روو، بە مەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان، داوا لە سەرجەم خاوەن کافتریا، چێشتخانە، هوتێل، مۆتێل، پارکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل، جووتیاران و هەر شوێنێکی دیکە دەکرێت کە دەکەونە سەر ڕێڕەوی ڕووباری بەنداوی دهۆک، کە لە ڕووبارەکە دوور بکەونەوە.

جەختیش کراوەتەوە:” ئەم هۆشدارییە لە سەرەتای ڕێڕەوی ڕووبارەکە لە “گەلی دهۆک”ـەوە تاوەکو کۆتایی ڕێڕەوەکە لە گەڕەکی “کانی خەزمانا” دەگرێتەوە.

لە کۆتایشدا داوا کراوە هاووڵاتییان لەو ناوچانە کەلوپەلەکانیان بگوازنەوە، تاوەکو لە کاتی هەر پەرەسەندنێکی لەناکاودا گیان و سامانیان پارێزراو بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر هاتنی شاندێكی باڵای كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چێک دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات

سەڵاح