بەیانیی ئەمڕۆ لە قەزای داقووق لە سنووری كەركووك، لە بەردەم ماڵی بەرپرسێکی حەشدی شەعبی بە ناوی عەلی جەعفەر بۆمبێک دانراوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان، هاتوون بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر بۆمبەکەو هەڵگرتنەوەی کەچی پێیاندا تەقیوەتەوە.
لە ئەنجامدا ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی و دوو پۆلیس و کارمەندێکی شارەوانیدا بەرکەوتوون.
یەکێک لە پۆلیسەکان بە ناوی (مەهدی سەباح) کە کوردە و کاکەیی داقووقە، پۆلیسی فریاکەوتنی گرێبەستە، شەهید بوو و ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی و پۆلیسێکی دیکە و کارمەندەکەی شارەوانی بریندارن.

