zagros news agency

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق: بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێم پەرەسەندنێکی ئەمنیی مەترسیداره

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ ئیدانەی بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە حکومی و مەدەنییەکانی پارێزگای دهۆکی کرد و ئەم هێرشەی بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار لە دۆخی ئەمنیدا و کارێکی شەرمەزارکراو وەسف کرد.
سەرۆکایەتی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: “ئیدانە و شەرمەزاری بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و هەروەها بەئامانجگرتنی دامەزراوە حکومی و مەدەنییەکان لە پارێزگای دهۆک دەکەین.”
له راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هێرشە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە بارودۆخی ئەمنیدا و بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی وڵاتدا نییە.
سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە ڕێکاری پێویست و ئیجرائاتی یاسایی بگرنەبەر بۆ ڕێگری لە تێوەگلانی و تێکچوونی مەترسیداری دۆخی ئەمنی و سیاسی وڵات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

دڵشاد

وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا پێنج نمره‌ بداته‌ قوتابیانی پۆلی دوازده‌

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح