zagros news agency

دکتۆرە چیمەن بابەکر:بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەم کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان

دکتۆرە چیمەن بابەکر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێونەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتئ دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆری کۆمەلایەتی فیس بوو نووسیەتی: وەکۆئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە توندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییە بەردەوامەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەم، کە لەلایەن گروپ و میلیشیا و تاقمە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا دژ بە ماڵ و حاڵی هاوڵاتیانی سیڤیل و کۆمپانیای مەدەنی و ژێرخان و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.

هەر لە نووسینەکەیدا ئەمەشی خستووتە روو: جێگەی نیگەرانییە، کە بەمەبەستی دروستکردنی ناسەقامگیری و پشێوی تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ جار هێرش کراوەتە سەر خاکی هەرێمی کوردستان، ئەم گروپ و تاقمە چەکدارانەی، کە لەدەرەوەی یاسان هەڕەشەی ڕاستەقینەن بۆ سەر هەرێمی کوردستان و عێراق، ناکرێت حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ خۆی لە بەرپرسیارێتی بدزێت، پێویستە لەسەری کاری جددی بکات بۆ کۆنترۆڵکردنیان.
پێویستە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕاشەکاوانە ئەم هێرشانە ئیدانە بکات و هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بەم کردارە نایاسایی و نامرۆڤانە ڕابگەیەنێت.
دکتۆر چیمەن بابەکر بارزانی

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

په‌رله‌مانتارێكی پارتی بۆ زاگرۆس بە توندی وەڵامی هه‌ندێك گروپ و تاقم ده‌داته‌وه‌

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئازه‌ربايجان تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێك ده‌كه‌ن

یاسین