zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

​لەشەوی ٥ ی نیسانی ٢٠٢٦ جارێکی دیکە گرووپە تیرۆرستییە لەیاسا دەرچووەکان، لە ڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوشدا چەندین جار هێرشە تیرۆرستیەکان لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە بەردەوامبوون.
ئەم زنجیرە هێرشانە، بە ئاشکراو بە بەرچاوی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە و زیانی گیانی و ماددی زۆریان هەبووە.
تا ئێستا حکومەتی فیدراڵ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق، هیچ هەڵوێستێکی جدیان نەبووە بۆرێگریکردن لەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیە.

پێشمەرگە بەشێکە لەسیستەمی ئەمنی و بەرگری، هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەری هەبووە لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، دەبێ ئەو دەستدرێژیانە بەخێرایی بوەستێنرێت و تاوانکاران سزا بدرێن.

ئێمە لە پێناو بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراق و کوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نالەبارە، دانمان بە خۆماندا گرتووە ، بەڵام ئەگەر حکومەتی فیدراڵ هەر وا بێ هەڵوێست بێت ناچار دەبین هەڵوێستی دیکەمان دەبێت.

​وەزارەتی پێشمەرگە
٦ی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە كۆبوویەوە

یاسین

نوێنەرێکی پارتی: تا ئێستا ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار نەکراوە و دانوستاندنەکان وەستاون

دڵشاد

ب هه‌لكه‌فتا روژا جیهانی یا ژینگه‌هێ سمپوسیومه‌كێ زانستی و ئه‌كادیمی هاته‌ ئه‌نجامدان

سەڵاح