بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مێردمنداڵێک له گۆمێکی ئاودا له سنووری زاخۆ خنكا.
رائید جەمال هسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 14ـی 4ـی 2026، مێردمداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌ناوی (ع. ئـ. ع) ده‌كه‌ێته ناو گۆمێکی ئاو له گوندی (حه‌سه‌ن ره‌شۆ) له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ خنكا.
هەروەها رائید جەمال هسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تیمه‌كانی مه‌له‌وانی سه‌ر به به‌رێوبه‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی زاخۆ ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنه‌كه و له كاتژمیر 5 و 30 خولەكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو گۆمی ئاوه‌كه ده‌رهێنراو ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری زاخۆ كرا.
رێباز یونس

