ئهمڕۆ یهكشهممه 26ی 4ی 2026، وهزارهتی ئهوقاف ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه: “دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بۆ زیاتر خزمەتکردی حاجیانی کوردستان و گەیاندنیان بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعوودیە بە کەمترین ماندووبوون و سەلامەتیان، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی گشتیی حەج و عومرەی عێراق، بڕیاردرا حاجیانی کوردستان تا سنووری عەرعەر بە پاس بچن، لەوێشەوە بۆ فڕۆکەخانەی جەدە لە وڵاتی عەرەبستانی سعوودیە بە فڕۆکە گەشت بکەن.
ئهوهش خراوهته ڕوو، ئەم بڕیارەش لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری حاجیانی کوردستان و گەیاندنیان بەسەلامەتترین ڕێگا بۆ مەککەی پیرۆز.
شیاوی ئاماژەیە هەر لە کوردستانەوە حاجیان جانتاکانیان بەڕێگەی بارهەڵگر دەبرێتە شاری مەککەی پیرۆز و ڕەنگە پێش گەیشتنی خۆشیان جانتاکانیان بگات بە ئۆتێل، ئەمەش بۆ ئەوەیە حاجیان بەوپەڕی ئاسوودەیی گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.
بڕیاریشە ڕۆژی 12ی ئایار یەکەم گەشت بە فڕۆکە دەست پێبکات، بەپێی خشتەیەکی ڕۆژانە لە ماوەی سێ رۆژ تەواوی حاجیان گەشت دەکەن بۆ وڵاتی سعوودیە.

