بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو لهبارهى كهمكردنهوهى سزاى نهبهستنى پێوهرى ئاو رایدهیهگهیهنێت، بڕیارهكه تهواو بووه، دهشڵێت: ” کەمکردنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو لە 40 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار كۆتایى هاتووه.”
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوهڕۆ بڵاوى كردهوه: ” ئەو هەواڵەی دوێنێ بڵاوکرایەوە کە باسی لە کەمکردنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو لە 40 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار دەکرد، بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە بووە و زانیارییەکە کۆنە.”
ئاماژهى بهوهش داوه: ” ئەو ئاسانکارییانەی باس کرابوون، پەیوەندییان بە بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەبووە و ئێستا وادەی کارکردن بەو بڕیارە کۆتایی هاتووە، بۆیە هیچ ئاسانکارییەک لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بۆ ئەو ماڵانە لە ئارادا نییە کە پێوەریان نەبەستووە.”
بهپێێ راگهیاندراو هكه، لە هەواڵە هەڵەکەدا ئاماژە بە لێدوانێکی پێشووتری ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ کرابوو، کە تێیدا هاتبوو سزای نەبەستنی پێوەر بۆ سەنتەری شارەکان بۆ 20 هەزار و بۆ دەرەوەی شارەکان بۆ 10 هەزار دینار کەم دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی دەکاتەوە: “ئەم ئاسانکارییانە لە ڕابردوودا تەنیا وەک دەرفەتێک بووە بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکان و هاندانی هاووڵاتییان بۆ بەستنی پێوەر، بەڵام ئێستا ئەو دەرفەتە نەماوە.”
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئاماژەی بەوەش داوە، ئامانجی سەرەکیی حکوومەت لەو بڕیارانەی پێشتر جێبەجێ کران، پاراستنی سامانی ئاو و ڕێگریکردن بووە لە بەفیڕۆدانی، تاوەکو سیستەمێکی دادپەروەرانە پەیڕەو بکرێت و هاووڵاتییان تەنها پارەی ئەو بڕە ئاوە بدەن کە بەکاری دەهێنن.


