پرۆژه‌ی ستراتیژیی ڕاكێشانی ئاوی به‌رده‌ڕه‌ش به درێژایی 451 كێلۆمه‌تر له ڕووباری زێی گه‌وره بە مەبەستی ئاوی خواردنه‌وه بۆ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و ناحیه و گونده‌كان به گوژمه‌ی 428 ملیار دینار ڕاده‌كێشرێت.
رێبه‌ر نازم خورشید، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ئاوی به‌رده‌ڕه‌ش و ئه‌ندام له لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی ڕاكێشانی هێڵی ستراتیژی ئاوی به‌رده‌ڕه‌ش ڕایگه‌یاند:” پرۆژه‌ی ستراتیژی ڕاكێشانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش به‌درێژایی 451 كێلۆمه‌تر له ڕووباری زێی گه‌وره بۆ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و ناحیه و گونده‌كانی ڕاده‌كێشرێت، ئه‌م پرۆژه‌یه دووه‌م و گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ڕاكێشانی ئاوه له‌سه‌رئاستی هه‌رێمی كوردستان كه به گوژمه‌ی 428 ملیار لەلایەن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو پاراستنی ئاوی ژێرزه‌وی له رێكه‌وتی (23/12/2025) ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه و به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی به‌رده‌وام كاری تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام له‌م ساڵدا به‌هۆی كه‌ش و هه‌وا و بارانی بەردەوام، كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانمان.”
راشیگه‌یاند: “ئه‌م پرۆژه‌یه ئاوی خواردنه‌وه بۆ سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و هه‌ر سێ ناحییه‌كانی (روڤیه، داره‌توو، كه‌له‌ك و به هه‌موو گونده‌كانیان) دابین ده‌كات و زیاتر له 185 هه‌زار كه‌س له‌م پرۆژه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن، ماوه‌ی پرۆژه‌كه‌ش (900) رۆژه، به‌ڵام پشت به خوا و به‌پێپی ئه‌و پلان و به‌رنامه‌یه‌ی كۆمپانیای جێبه‌جێكار دایڕشتووه، به‌كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه، پرۆژه‌كه به 450 رۆژ ته‌واو ده‌كرێت كه ئێستا 8%ی كاره‌كانی ته‌واو كراوە، به‌ڵام به‌شی گه‌وره‌ی پرۆژه‌كه بریتییه له دابینكردنی كه‌لوپه‌لی وه‌كوو (بۆڕی، ماتۆره‌كان، پەمپ (مزەخە)، ئاسن و… هتد…)و زیاتر 60%ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش كڕدراون و دابین كراون.”
روونیشی كرده‌وه، قه‌باره‌ی بۆڕیی سه‌ره‌كیی گوێزه‌ره‌وه كه ئاوی تێدا ڕاده‌كێشرێت له جۆری دكتایلن له (1000 ملم تا 400 ملم) و بۆریی لقه‌كانی تۆڕی ناوخۆیی له جۆری (HDP) پۆلی ئه‌سلین (350 ملم تا90 ملم).

