zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت ، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند :
– هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ڕووی تەکنیکییەوە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆمۆڕ ئاسایی بکرێتەوە.
– ئەگەر هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دەست پێ بکاتەوە، وەزارەتی کارەبا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەکاتەوە.
– بە هەوڵ و ڕێنمایی و پاڵپشتیی وەزیری کارەبا توانرا لەکاتی هێرشە درۆنییەکە سیستەمی کارەبا لە کوژانەوەی گشتی بپارێزرێت و، وێستگە و محاویلەکانی کارەبا لە سوتان و تێکچوون بپارێزرێت.
– سوپاسی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکەین هاوکار بوون لە بەردانەوەی ئاو لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان و کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “Michael” گەشتێکە بە نێو ژیان و ئازارەکانی شای پۆپدا

ART

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا

یاسین

وەزیری ئەوقاف : پشتیوان بەخوای گەورە و دڵسۆزانی ئەم وڵاتە ئازیزەمان، لەکۆتایدا کوردستان بەسەر ھەموو ئاستەنگەکاندا سەردەکەوێت

یاسین