zagros news agency

شاندێکی باڵای مافی مرۆڤ لە سلێمانی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی کۆبوونەوە

شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی دەزگای ئاسایشیان کرد و لە نزیکەوە چاویان بە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی کەوت.

ووردەکاریی زانیارییەکان:
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠-٥-٢٠٢٦، شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە سەرۆکایەتی دکتۆرە مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستە و بە یاوەری ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی دەستەکە، گەیشتنە شاری سلێمانی و لەگەڵ هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر سێ تەوەری سەرەکی کرایەوە:
١- بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان دەستەی مافی مرۆڤ و دەزگای ئاسایش.
٢- پاراستنی زیاتری ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی لێکۆڵینەوە و ڕاگرتندا.
٣- پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر بە هاووڵاتییان و گەرەنتی کردنی مافە یاساییەکانیان.

لە لایەکی دیکەوە:
شاندەکەی مافی مرۆڤ بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی ڕاگیراوان، سەردانی هەریەکە لە (لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی)یان کرد. لەو دیدارەدا لە نزیکەوە گوێیان لە داواکارییەکانیان گرت و لە بارودۆخی ژیان و تەندروستییان پرسییەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەرکی دەستەکە بۆ چاودێریکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە زیندان و بنکەکانی ڕاگرتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نزیكەی چوار هه‌زار هاووڵاتیی هەرێمی كوردستان رێگەیان پێنادرێت سرووتی حەج ئەنجام بدەن

سەڵاح

بە ئامادەبوونى بەرپرسانى باڵاو دیپلۆماتکاران، یادی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری فەڕەنسا لە هەولێر بەڕێوەچوو

سەڵاح

لە هەولێر … گەورەترین کەمپین بۆ هاوکارى خوشك برایانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕادەگەێنرێت

یاسین