ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە دیاربەکر.. (15)ەمین پیشانگای میزۆپۆتامیا تایبەت بە “گەشت و گوزار و کشتوکاڵ” کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.4.30، بە ئامادبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیاسەتمەدار و کەسایەتی دیار ئەحمەد تورک و سەرۆکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و دیاربەکر و جزیرێ و ژمارەیەکی تر لە پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی گشتی گەشت و گوزار و کشتوکاڵی هەولێر و دیاربەکر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و هاوسەرۆکانی شاەوانی دیار بەکر و ئەندامانی ژووری بازرگانی و ژمارەیەکی دیکە لە وەبەرهێنەرانی هەردوولا، لەڕێورەسمێکدا (15)ە مین پیشانگای میزۆپۆتامیای تایبەت بە “گەشت و گوزار و کشتوکاڵ” لە پیشانگای نێودەوڵەتی دیاربەکر کرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردنەوەی پیشانگاکە، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربووانی خواست و ڕایگەیاند: “وەک شاندی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵین بۆ جاری دووەم بەشدار دەبین لەو پیشانگایە کە لە شاری دیاربەکری خۆشەویست و ئازیز سازکراوە”.

گوتیشی: “لێرەشەوە سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەێنین بە خەڵکی خۆشەویستی دیاربەکر و ئێوەی بەڕێز، هەروەها سوپاسی بەڕێز سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دیاربەکر دەکەین بۆ بانگهێشتەکەیان و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵیان دەکەینەوە”.

پارێزگاری هەولێر، پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی ئامەدیش کرد بەبۆنەی بەدەست هێنانی نازناوی یانە پلە نایابەکانی تورکیا و هیوای بەدەستهێنانی نازناو و جامی پاڵەوانیەتییەکەی بۆ خواستن، گوتی: “سەرکەوتنی یانەی وەرزشی ئامەدسپۆرت خەمەکانی ئێمە و یانەی هەولێری کەمکردەوە”.

پارێزگاری هەولێر، ڕاشیگەیاند: “هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکانیدا لەگەڵ وڵاتی گرنگی تورکیا و وڵاتانی تری ناوچەکە و جیهان ئامانجی ئەوەیە پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکانی و باشترکردنی بدات”.

لەبەشێکی تری وتارەکەشیدا ئاماژەی بە سەردانەکەی سەرککۆماری تورکیادا بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و سەردانەکەی بە سەردانێکی گرنگ لە بەروە و پێشوەچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا وەسفکرد و کردنەوەی خاڵی سنووری زێدیشی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستانی بە هەنگاوێکی تری بەروەپێشبردنی پەیوەندییەکان لەقەڵەمدا.

هەروەها پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی دیاربەکر و شارەکانی تر کرد بەبۆنەی دەرچوونیان لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتی تورکیا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و جەختی لە پێشکەشکردنی ئاسانکاری و هاریکاری وەبەرهێنەرانی وڵاتی تورکیا و پاڵپشتیکردنی هەردوو ژووری بازرگانی دیاربەکر و هەولێر کردەوە.

لە کۆتایشدا، سەبارەت بە گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆکەخانەی هەولێر – دیاربەکر، کە بەم نزیکانە دەست پێدەکاتەوە، پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی نیشاندا و گوتی: “دووساڵ لە مەوبەر لەگەڵ پارێزگاری دیاربەکر گفتوگۆمان لەوبارەیەوە کرد، ئەمڕۆش بە دەرەنجامەکانی خۆشحاڵین.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەغدا كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەرێوە چوو

سەڵاح

پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ كونسولى گشتیی نوێى به‌ريتانيا كرد

سەڵاح