zagros news agency

دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەگەر ئەمشەو بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەست پێ بکاتەوە، ئەوا وەزارەتی کارەبا پێویستی بە 24کاتژمێر هەیە بۆ ئەوەی دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی بکاتەوە و بگەڕێتەوە دۆخی پێشتر.

ڕۆژی هەینی (26ـی نیسانی 2024) هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و لە ئەنجامدا چوار کارمەندی یەمەنی له‌ کێڵگەكه‌ کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئەمەش دووەم هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بوو لەمساڵدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە ئێران زیاتر لە 20 کەس بوونە قوربانی

سەڵاح

نێردراوی ترەمپ: عێراق پێویستی بە چاکسازیی بنەڕەتی هەیە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزینى زیاترى تۆمار کرد

یاسین