zagros news agency

دوو ئافرەت دزی لە دوکانێکی زێرەنگەری دەکەن

دوای ئەوەی لەدوکانێکی زەڕەنگەریدا لەقەزای خورماڵ دوو تۆمەتبار بەبڕی (۱۰هەزار دۆلاری ئەمریکی ) یەک دەفتەر زێڕ دەدزن
بنکەی پۆلیسی خورماڵی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان دەستیانکرد بەلێکۆڵینەوەو هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری توانیان تۆمەتباری سەرەکی بەناوی (ن .ف. ع) تەمەن ٤۱ ساڵ ڕەگەز مێ دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی مادەی یاسایی ٤٤٦ یاسای سزادانی عێراقی لەماوەیەکی کەمدا دەستگیربکەن ولەبەردەم بەڕێز دادوەر دانی بەتاوانەکەیدا ناوە
وە دە ست بگیرێت بەسەر بڕێک لەو زێڕەی کە دزیبوی
وە فەرمانی گرتن بۆتۆمەتباری دووەم دەرچوە بەهەمان مادەی یاسایی٤٤٦ یاسای سزادان
لێکۆڵینەوە لەدۆسیکەدا بەردەوامە و هێزەکانمان لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەم

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکوومەت بۆ زاگرۆس: پێویسته‌ ئێمه‌ش بزانین له‌ده‌روازه‌كانی عێراق چی ده‌گوزه‌رێت نه‌ك جێبهێڵدرێت بۆ میلیشیكان

یاسین

نوێترین زانیاریەکان لەسەر ئەگەری بەشداری کردنی مباپێ بۆ یاری بایرن میونخ

یاسین