zagros news agency

هەولێر؛ تەرمی ئافرەتێک بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی دارەشەکرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، تەرمی ئافرەتێک بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە و پۆلیسی هەولێریش دەڵێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی تەرمێک لە سنووری ناحیەی دارەشەکران. دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس، دەرکەوتووە تەرمەکە هی ئافرەتێکە بە ناوی (د. ک. م) کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا سووتاوە.

سەبارەت بە رێکارەکان، پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە: “تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەستیان بە بەدواداچوونی ورد کردووە. ڕاپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان و ڕاپۆرتی پزیشکی دادی ئاراستەی دادوەری لێکۆڵینەوە دەکرێن.”

پۆلیس جەختی کردووەتەوە کە چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان و لێکۆڵینەوەکانن بۆ ئەوەی “هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە” بۆ ڕای گشتی و دادگا ئاشکرا بێت. تاوەکو ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر ناسنامەی ئافرەتەکە و چۆنیەتی رووداوەکە نەدراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی ئەنجامدەدرێت

دڵشاد

ده‌یان هه‌زار که‌س له‌ به‌رلین و دوسڵدۆرف بەرانبەر شه‌ڕی غه‌ززه‌ خۆپیشاندانیان کرد

سەڵاح

مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ كونسولى گشتیی به‌ريتانيا دوایین پێشهاتەکانی تاوتوێ کرد

سەڵاح