zagros news agency

ئێسکی دایناسۆری “گاس” بە ٥٠ ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ڕیکۆردی شکاند

 

ئێسکی دایناسۆری “گاس” یەکێک لە گەورەترین و تەواوترین ئێسکەپەیکەرەکانی تیرانۆسۆروس ڕێکس لە جیهاندا، بە نرخێکی بێپێشینە فرۆشرا. کڕیارێکی نەناسراو زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کڕینی ئەم فۆسیڵە دا.
ڕۆژی سێشەممە ١٤ی تەممووز، فرۆشتنی ئێسکی یەکێک لە نموونە هەرە ناسراوەکانی “تیرانۆسۆروس ڕێکس” لە مەزادخانەی ساتبیزی نیویۆرک ڕیکۆردی شکاند. دواپێشنیاز بۆ کڕینی ئێسکەپەیکەری “گاس” لە لایەن بەشداربوویەکەوە بە تەلەفۆن پێشکەش کرا. ئەم ئێسکەپەیکەرە بە ٤٣ ملیۆن دۆلار فرۆشرا و بە هەژمارکردنی تێچووەکانی مەزادخانەکە، نرخی کۆتاییەکەی گەیشتە زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دۆلار؛ ئەمە بەرزترین نرخە تا ئێستا بۆ فۆسیڵێکی دایناسۆر لە جیهاندا درابێت.
ڕیکۆردی پێشوو هی ئێسکەپەیکەرێکی ستێگۆسۆروس بە ناوی “ئەیپێکس” بوو، ساڵی ٢٠٢٤ بە نرخێکی نزیکەی ٤٥ ملیۆن دۆلار بە وەبەرهێنەرێکی کەرتی تایبەت فرۆشرابوو. ناسنامەی کڕیارە نوێیەکە هێشتا ئاشکرا نەکراوە، چونکە پێشنیازەکانی کڕین بە شێوەی نەناسراو پێشکەش کرابوون.
ئێسکەپەیکەری نۆژەنکراوەی “گاس” بە یەکێک لە گەورەترین و تەواوترین فۆسیڵەکانی تیرانۆسۆروس ڕێکس دادەنرێت تا ئێستا دۆزرابێتەوە. بە گوێرەی خەمڵاندنەکان، ئەم دایناسۆرە نزیکەی ٦٧ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە، بەرزییەکەی نزیکەی چوار مەتر و درێژییەکەی ١٢ مەتر بووە. تەنانەت لەسەر کەلەسەری ساغی ئەم دایناسۆرەدا، شوێنەواری گازگرتن بەهۆی شەڕ لەگەڵ هاوجۆرەکانی خۆیدا دەبینرێت.
مەزادە مێژووییەکەی ساتبیز نیشانی دەدات بازاڕی کڕین و فرۆشتنی فۆسیڵی دایناسۆرەکان لە ئەمریکادا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە. ئێستا زۆربەی دەوڵەمەندە گەورەکانی جیهان ئەم ئێسکەپەیکەرانە دەکڕن. ئەم دۆخە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی توندی نرخەکان و نیگەرانیی زاناکانیشی لێ کەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی 10 گەیشت

یاسین

تورکیا لە شرناخ قەدەغه‌ی هاتوچۆی ڕاگەیاند

یاسین

نەیشینزلیگ.. یاری بەهێز لە بەڕژەوەندی ئیسپانیا دژی دانیمارک کۆتاییهات

یاسین