zagros news agency

شەرابی ٢هەزار سال لەمەوبەر له باشووری ئیسپانیا دۆزرایەوە

تیمێکی شوێنەوارناسی لە باشووری ئیسپانیا شەرابێکی دوو هەزار ساڵە‌یان لە گۆڕی پیاوێکدا دۆزنەوە کە سەر بە سەردەمی ڕۆمانی کۆن بووە.
خاوەن‌ی ئەم پارچە زەوییە لە کاتی بیناسازیدا ئەم گۆڕەیان لەناو موڵکەکەیاندا دۆزییەوە.
بە گوتەی شوێنەوارناسان ، ئەم شەرابە ئێستاش لە دۆخی شلەی خۆیدایە و لەنێو دەفرێکی شووشەدا لەنێنو کووپەڵەیەکدا دانراوە کە خۆڵەمێشی مردووەکەشی تێدابووە.
پێدەچێت ئەم شەرابە، شەرابێکی سپی بووبێت، بەڵام بەهۆی کارلێکی کیمیاییەوە، ئێستا ڕەنگەکەی گۆڕاوە بۆ قاوەیی سوور.
توێژەران پێیان وایە تامی ئەم شەرابە سپییە دێرینە هاوشێوەی شێرییە، کە جۆرێکە لە شەراب لە ترێی سپی ئەندەلوسی وەک مەنزانیلا دروست دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانا مه‌لا خالید بۆ زاگرۆس: ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامی داوه‌ له‌م قه‌یرانه‌ ئاسته‌مه‌ به‌هیچ حكوومه‌تێك بكرێت

سەڵاح

شەپۆلی گەرما لە ئەڵمانیا؛ زیاتر لە پێنج هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە

سەڵاح

بەحرەین ناهێلێت هاووڵاتییانی گەشتی ئێران و عێراق بکەن

یاسین