zagros news agency

هۆکارەکانی قەڵەوبوون لە مانگی رەمەزان

ھەرچەندە رۆژووەوان ماوەیەکی زۆر خۆی بەدوور دەگرێت لە خواردن و خواردنەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێک کەس لەم مانگە پیرۆز لەبری ئەوەی کێشیان کەم بکات، بەپێچەوانەوەوە کێشیان زیاد دەکات و قەڵەوتر دەبن، لەرووی زانستیەوە ھۆکاری ئەم حاڵەتە بۆ ئەمانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە :

• پەیرەو نەکردنی سیستەمێکی خۆراکی گونجاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو .

• خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خۆراکی سوورکراوە و چەور و شیرنەمەنی کە رێژەیەکی زۆری کالۆری لەخۆ دەگرێت وەک پاقلاوە و کونافە، چونکە ھەندێک کەس وا دەزان کە جەستە پێویستی بە رێژەیەکی زۆری شەکر ھەیە تا ووزە بەرھەم بێنێت، ئەمەش کارێکی ھەڵەیە .

• ھۆکارێکی دیکە ئەوەیە، ھەندێک کەس گەدەی خۆیان رانەھێناوە بۆ خواردنی خۆراکێکی کەم دوای برسی بوون بۆ ماوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر.

• ئەنجام نەدانی ھیچ چالاکیەکی رۆژانە و زیاتر پشوودان و خەواڵوو بوون .

• ھەندێک کەس دوای بەربانگ راستەوخۆی دەخەون، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ قەڵەوبوون .

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران ژماره‌ی كوژراوه‌كانی له‌ جه‌نگه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشكرا كرد

سەڵاح

تورکیا سزاکانی سەر ئێرانی جێبەجێ کرد

سەڵاح

گووگڵ بەهێزترین ئامرازی نوێی خوێندنی لە ناو وێبگەری خۆی زیاد دەکات

یاسین