zagros news agency

سوڕانەوەی گۆی زەوی خاو بووەتەوە و ماوەی رۆژ و مانگ و ساڵ درێژتر دەبن

توێژەرانی زانکۆی ڤیەننا و پەیمانگای فیدراڵیی سویسرا بۆ تەکنەلۆژیا، لە نوێترین توێژینەوەیاندا بڵاویان کردووەتەوە، خێراییی خولانەوەی زەوی بە دەوری تەوەرەکەی خۆیدا بە شێوەیەکی بێپێشینە کەمی کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی درێژبوونی ماوەی ڕۆژەکان

بەپێی داتا زانستییەکان، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٢٠، درێژیی ڕۆژ ١.٣٣ میلی چرکە لە هەر سەدەیەکدا زیادی کردووە. ئەمەش بە خێراترین پرۆسەی خاوبوونەوەی خولانەوەی زەوی دادەنرێت لە دوای چەندین ملیۆن ساڵ و سەردەمی گیاندارە زەبەلاحەکان.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەدات، کە هۆکاری سەرەکیی ئەم دیاردەیە بۆ توانەوەی بەستەڵەکەکانی جەمسەر و شاخە سەهۆڵینەکان دەگەڕێتەوە کە بەهۆی گەرمبوونی زەوییەوە ڕوو دەدات. کاتێک ئەو بڕە زەبەلاحەی سەهۆڵ دەتوێتەوە، ئاوەکەی دەچێتە ناو زەریاکان و لە نزیک هێڵی کەمەرەیی زەوی کۆ دەبێتەوە، ئەم کۆبوونەوەی ئاوە لە ناوەڕاستی زەویدا خولانەوەی خاو دەکاتەوە.

بە گوێرەی توێژینەوەکە، ئەم خاوبوونەوەیە بەردەوام دەبێت و تا کۆتایی سەدەی بیست و یەک، کاریگەریی توانەوەی سەهۆڵەکان لەسەر درێژبوونی ڕۆژ، زیاتر دەبێت لە کاریگەریی “مانگ” کە هەزاران ساڵە هۆکاری سەرەکیی خاوبوونەوەی زەوییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیان کەس لە بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە خۆپیشدانیان کرد

سەڵاح

کونسوڵی فەرەنسا: زۆر دڵخۆش و سەرفرازم کە ئەمڕۆ دەرفەتم بۆ ڕەخسا سەردانی دەڤەری بارزان بکەم

یاسین

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ بە ئەنجامێکی گەورە شکستی بە پۆڵەندا هێنا

یاسین