zagros news agency

کەشناسی : پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 02-05-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با (05-15) کم/ک و مەودای بینین (9-10) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە 03-05-2026، کەشی ناوچەکەمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە لە شوێن و کاتی جیا جیادا پێشبینی نمە باران و بارانی مامناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت. پلەکانی گەرما (2-3) پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. ئاراستەی با باکووری ڕۆژهەڵات و خێراییەکەی (05-15) کم/ک دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

  • ​هەولێر: ئەمڕۆ 28، سبەی 31
  • ​سلێمانی: ئەمڕۆ 27، سبەی 30
  • ​دهۆک: ئەمڕۆ 26، سبەی 30
  • ​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 28، سبەی 30
  • ​زاخۆ: ئەمڕۆ 28، سبەی 31
  • ​گەرمیان: ئەمڕۆ 30، سبەی 33
  • ​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 28، سبەی 31
  • ​سۆران: ئەمڕۆ 25، سبەی 27
  • ​پیرمام: ئەمڕۆ 25، سبەی 28
  • ​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 18، سبەی20

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

سەڵاح

زاگرۆس زانیاری نوێ له‌باره‌ی هه‌وڵێك بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق له‌رێگای سوریا ده‌خاته‌روو

سەڵاح

ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر سووریا

سەڵاح