zagros news agency

توێژینەوەیەک : پەیوەندییەکی ئەرێنی لەنێوان ژمارەی پشیلە و ئاستی دڵخۆشیی کۆمەڵگەکاندا هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ٩٣ وڵاتی جیهاندا ئەنجام دراوە، ئاشکرای کردووە ئەو وڵاتانەی ژمارەی پشیلەکانیان بەراورد بە دانیشتووانەکەیان زیاترە، ئاستی ڕەزامەندیی هاووڵاتییانیان لە ژیان بەرزترە.
خاڤیێر بۆراز-لیۆن، توێژەری تاقیگەی بایۆلۆجیی ڕەفتاری لە پەیمانگای نیشتمانیی دەروونپزیشکی لە مەکسیکۆ سیتی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، ڕایگەیاندووە چڕیی زیاتری پشیلەکان لەسەر ئاستی وڵات پەیوەندیی ئەرێنی بە هەستی بەختەوەریی تاکەکانەوە هەیە. بەڵام توێژەران سەرنجیان خستووەتە سەر خاڵێکی گرنگ؛ پشیلە دەتوانێت هەڵگری مشەخۆری «تۆکسۆپلازما گۆندی» بێت، کە لە لێکۆڵینەوەکانی پێشوودا پەیوەندی بە خەمۆکی و گۆڕانی میزاج لە مرۆڤدا هەبووە، هەروەها ئەو وڵاتانەی ڕێژەی تووشبوون بەو مشەخۆرە تێیاندا بەرز بووە، کۆمەڵگەکانیان کەمتر هەستیان بە دڵخۆشی کردووە.
خاڵی جێی سەرنج ئەوە بووە ئەو وڵاتانەی پشیلەی زیاتریان هەیە، ڕێژەی تووشبوونیان بەم مشەخۆرە کەمتر بووە؛ توێژەران پێیان وایە هۆکارەکە بۆ ئاستی خۆشگوزەرانی دەگەڕێتەوە، چونکە لە وڵاتە دەوڵەمەندەکاندا پشیلە لە ماڵەوە دەهێڵرێتەوە و بەردەوام پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت. بۆ نموونە لە فینلەندا، کە لە ڕاپۆرتەکانی جیهاندا لە پلەی یەکەمی دڵخۆشیدایە، ڕێژەی پشیلە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان لە سەرووی تێکڕای گشتییە. توێژەران جەخت دەکەنەوە ئەم ئەنجامانە جەخت لەسەر بەخێوکردنی بەرپرسانەی ئاژەڵان دەکەنەوە و بە مانای ئەوە نییە کە بە تەنیا هەبوونی پشیلە بەختەوەری مسۆگەر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید لە ئەستێرەیەکی لیڤەرپول نزیک دەبێتەوە

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی ژمارەیەک تەوەر کۆدەبێتەوە

سەڵاح

جێنیفر گارنەر: پەروەردەکردنی منداڵ لە دوو ماڵی جیاوازدا کارێکی ئاسان نییە

ART