zagros news agency

پرێمەرلیگ.. چێڵسی لەنێو خاکی خۆی گۆڵبارانی وێستهامی کرد

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 36 خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری وێستهامی کرد.

 

لە کۆتاییدا شین پۆشەکانی لەندەن توانیان گۆڵبارانی وێستهام بکات و بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکە ببەنەوە.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا چێڵسی بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتن و بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، توانیان لەو تایمەدا سێ گۆڵ لە خولەکەکانی 15 و 30 و 36 لەڕێگەی یاریزانان پاڵمەر و گالاگێر و مادویکیەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

 

لە تایمی دووەم یانەی بلۆز بە هەمان ئاست و توانا گەڕانەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 48دا یاریزان جاکسۆن گۆڵی چوارەمی یانەکە تۆمارکرد، هەمان یاریزان لە خولەکی 80 کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵکردن هێنا کاتێک گۆڵی پێنجەمی یانەکەی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی چێڵسی بووە خاوەنی 54 خاڵ و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی دێت، وێستهامیش 49 خاڵی هەیە لە پلەی نۆیەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا توندوتۆڵ کراون

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لەوەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە

یاسین

ئەمەریکا هۆشداری بەهۆنگ کۆنگ داوە لە ئاسانکاریکردن بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بە چین

سەڵاح