zagros news agency

سوپای سوریا یەکەکانی لەسەر سنووری عێراق بڵاوە پێدەکاتەوە

 

کەناڵی “العربیة” ڕایگەیاند کە سوپای سوریا بارودۆخی ئامادەباشیی سەربازیی ڕاگەیاندووە، بێ ئەوەی تاوەکو ئێستا هۆکارەکانی ڕوون بکاتەوە.

کەناڵەکە لە سەرچاوە نەنێوراوەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە: «دەسەڵاتدارانی سوریا تاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان دەربارەی هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی بارودۆخی ئامادەباشی بڵاو نەکردووەتەوە».

زیادیشی کردووە بە پشتبەستن بە پێگە هەواڵییەکانی سوریا کە «وەزارەتی بەرگری ڕێنمایی داوەتە هێزەکانی تاوەکو بچنە بارودۆخی هۆشیاریی (ج) و یەکە سەربازییەکان لەسەر سنووری سوریا – عێراق بڵاو بوبکەنەوە».

سەرچاوە سەربازییەکان بۆ پێگە هەواڵییەکانی سوریا ڕایانگەیاندووە: «بارودۆخی ئامادەباشی ڕاگەیەندراوە لەگەڵ دەرچوونی ڕێنمایی بۆ هێزەکان تاوەکو دەستبەجێ پەیوەندی بە یەکە سەربازییەکانیانەوە بوبکەن».

هەواڵی پەیوەندیدار

کوێنتن تارانتینۆ پلانی بەشی سێیەمی “Kill Bill” ئاشکرا دەکات

ART

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

داهاتی”The Odyssey” بە رێژەی 25٪ کەمی کردووە

ART