ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆ واژووكردنی چه‌ند رێككه‌وتنێك میری کوێت لە ئەنقەرەیە

 

مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح میری كوێت کە بە سەردانێکی فه‌رمی هاتووەتە ئەنقەرە، له‌لایه‌ن سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لێكرا.

لە ڕێوڕەسمی پێشوازییدا کە لە فڕۆکەخانە بەڕێوەچوو، هەریەک لە وەزیری گەنجینە و دارایی، مەهمەت شیمشەک و پارێزگاری ئەنقەرە، واسیپ شاهین یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان-یان کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان و سەباح، لە دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و نێوان شاندەکان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشکەشکردنی میدالیای ڕێزلێنان و واژووکردنی ڕێککەوتنەکان دەکەن.

سەرکۆمار ئەردۆغان، لەسەر شەرەفی میری کوێت سەباح خوانێکی ئێوارە پێشکەش دەکات.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە لەحەوتی ئۆکتۆبەرەوە ١٩ هەزار مووشەکییان ئاڕاستەکراوە

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح