zagros news agency

رووسیا گه‌وره‌ترین هێرشی كرد، حەوت دامەزراوەی نەوت و گازی ئۆکراینای بۆردومان کرد

 

کۆمپانیای “نافتوگاز”ی حکومیی ئۆکراینا بۆ وزە، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕووسیا لە شەوی ڕابردوودا زنجیرە هێرشێکیان کردووەتە سەر حەوت دامەزراوەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا.

سێرگی فیدۆرینکۆ، سەرۆکی جێبەجێکاری بەوەکالەتی کۆمپانیاکە، لەبارەی هێرشەکانەوە وتی: ” بۆ گەیاندنی زۆرترین زیان بە ژێرخانی وڵاتەکەمان پێش هاتنی وەرزی زستان، ڕووسیا هێرشی سیستماتیک و ڕێکخراو دەکاتە سەر کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە ئۆکراینا.”

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هێرشە یەکێک بووە لە گەورەترین هێرشەکانی چەند مانگی ڕابردوو، کە تێیدا ئەو پێگانە کراونەتە ئامانج کە لەلایەن کۆمپانیای “ئوکرنافت”ەوە بەڕێوەدەبرێن؛ کە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی ئۆکراینایە و سەر بە گرووپی نافتوگازە.

هەروەها نافتوگاز ئەوەشی خستە ڕوو کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا، زیانێکی زۆر بە کۆمەڵێک ئامێر و کەرەستەی گرنگ و ستراتیژیی دامەزراوەکان گەیشتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ : ئێران لە گفتوگۆکان بکشێتەوە وەلامی ئێمە زۆر توند دەبێت

گوران

سیسی لە داڤۆسەوە: میسر بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین هەموو توانای خۆی بەکار دەهێنێت

یاسین

ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە F-35 و S-400 گفتوگۆ دەکەن

یاسین