zagros news agency

ئێران… ژمارەیەکی زۆر بە هۆی نەخۆشیی تالیسمیاوە مردوون

 

لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا 1100 نەخۆشی تالاسیمیا لە ئێران بە هۆی نەبوونی دەرمانەوە مردوون.

سەرۆکی ئەنجومەنی نەخۆشانی تالاسیمیا دەڵێت بە هۆی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانەوە، دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا هاوردە ناکرێت و ئەمەش بووەتە هۆی زۆربوونی ژمارەی مردن به هۆی ئەم نەخۆشیە.

یۆنس عەرەب، سەرۆکی ئەنجومەنی تالاسیمیای ئیران رایگەیاندووە، دوای دەرچوونی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران لە ساڵی 2018 دا، 1100 نەخۆشی تالاسیمیا بە هۆی نەبوونی دەرمانی پێویستەوە مردوونە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئێرانییە، 40٪ی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ زیندوو مانەوە پێویستیان بە دەرمانی هاوردە هەیە. ئەمە لە کاتێک دایە ساڵی ڕابردوو تەنیا بەشی 12٪ لەم نەخۆشانە دەرمان هاوردە کراوە.

لانیکەم 23 هەزار نەخۆشی تالاسیمیا لە ئێران دەژین و بەشی زۆریان منداڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنماییەکانی سەربڕینی ئاژەڵی لە جەژنی قوربان بڵاو کردەوە

سەڵاح

ناونووسینی پێشمەرگە بۆ وەرگیران لە خولێكی نوێی كۆلێژی سەربازی دەستی پێكرد

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاس

یاسین