zagros news agency

پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕی قەیسەری کرد

ئەمرۆ چوارشەممە 2024.5.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى جێگرى پارێزگار و قائیمقامى ناوەندى و سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى دابەشکردنى کارەباى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیکرد لە بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕی قەیسەری.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵیان، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێناینان، ڕایگەیاند: “وەک حکومەت و پارێزگاى هەولێر، لە ئێوە زیاتر دڵگران و خەمبارین بەو ڕووداوەى لە بازاڕى قەیسەرى هەولێر ڕوویداوە، چونکە هەولێر واتا (قەڵا، منارە و بازاڕی قەیسەری) حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر گرنگییەکی زۆر بەو سێ شوێنە دەدات چونکە ئەو شوێنانە ناسنامەی شارەکەمانە، هەروەها نەک ئێمە بەتەنها بگرە هەموو خەڵکی شاری هەولێر دڵگران و خەمبارە بە سووتانی ئەو بازاڕە”.

گوتیشى، “لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوکە بەردەوامە بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی، کە ئایە بە هۆی کەمتەرخەمی و پابەند نەبوونە بووە بە ڕێنماییەکان، یان دەستێکی خراپکاری لە پشت بووە، لەم نزیکانە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ راى گشتیى ئاشکرا دەکرێت و هۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەوە رادەگەیەنرێت”.

پارێزگارى هەولێر، ڕاشیگەیاند: “وەکو پارێزگاى هەولێر، جگە لە لیژنەى لێکۆڵینەوە، لیژنەیەکى تەکنیکی پێکهێنراوە بۆ خەمڵاندنى نۆژەنکردنەوەى ئەو دوکان و شوێنانەى کە بە هۆى کەوتنەوەى ئاگرەکەوە زیانیان پێگەیشتووە، لە ئێستاشدا تیمەکانى ژینگە پارێزى دەستیانکردووە بە پاککردنەوە و ڕێکخستنەوەى سەرتاسەرى بازاڕەکە و کردنەوەى بە ڕووى دوکانداران و هاوڵاتییان، پێویستە ئێوەش هاوکارمانبن بۆ جێبەجێنەکردنی رێنماییەکان و هەڵگرتنى سەرجەم زێدە ڕۆیی و سەرپێچییەکانى نێو بازاڕەکە، جەختیشى لەوە کردەوە، کە بۆ لەمەودوا هەڵواسینی پەردە لە دوکانەکان کە هۆکارێکی سەرەکی ئاگرکەوتنەوە و تەشەنەسەندنی بوو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەدەبێت”.

لە بارەی پێدانەوەى کارەباش بە بازاڕەکە، کە داواکارى کاسبکارانى بوو، پارێزگارى هەولێر گوتى، “بەڕیوەبەروەبەرایەتى کارەبامان ڕاسپردوو، ئەو کێشەیە چارەسەربکەن و ئەو دوکانانەی کە زیانیان بەرنەکەوتووە خاوەنەکانیان دەتوانن لە ئەمڕۆوە دوکانەکانیان بیکەنەوە و دەست بە کار و کاسبی خۆیان بکەن، بۆ ئەوانی دیکەش دواى پاککردنەوەى شوێنى ڕووداوەکە لیژنە هونەرى پارێزگا، دەست بە خەمڵاندنى چۆنیەتی نۆژەنکردنەوەی دووکانە سووتاوەکان دەکەن”. دڵنیاشى کردنەوە، وەک پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستان هەرچى پێویست بێت بۆ هاوکارى و هەماهەنگى ئەو دوکاندار و کاسبکارانەى کە بەهۆى سووتانى دوکانەکانیان زەرەمەند بوونە درێخی لێناکرێت.

لەکۆتایشدا، سەبارەت بە پاراستنی ئەمنییەتی بازاڕەکە، پارێزگاری هەولێر گوتی: “ئەو پاسەوانانەی کە بۆ پاراستنی بازاڕی قەیسەری هەولێر دانرابوون نامێنن و لە شوێنى ئەوان، پاراستن و ئەمنییەتی بازاڕەکە بە ئاسایش و پۆلیس دەسپێردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

یاسین

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکەوە

سەڵاح

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART