zagros news agency

نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 83 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی دۆلارێک و 19 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 79 دۆلار 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی هاوشێوەى برێنت نرخەکەى دۆلارێک و44 سەنت بەرزبوەتەوە.

رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاندوە کە بەردەوامدەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت بە پارێزراوی ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەنداوی گۆمەسپان سێیەم گەورەترین بەنداوە لە هەرێمی كوردستان

سەڵاح

جولیان مۆر بە “لەبیرچوونەوە” جیهانی هۆشیار کردەوە

ART

میلیشیای سەر بە ئێران بازگەیەکیان لە شاری بوکەمالی دێرەزۆر چۆڵ کرد

سەڵاح