ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمەریکا بارى نائاسایی تایبەت بە سوریاى درێژکردەوە

 

کۆشکى سپى ئاشکرایکرد کە بۆ ماوەى ساڵێکى دیکە بارى نائاسایی لە سوریا درێژکردوەتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە بەشار ئەسەد توندوتیژییەکانى لە سوریا رابگرێت و ئاگربەستى سەرتاسەریی رابگەیەنێت.

بەپێی راگەیەنراوەکەى کۆشکى سپى ئەمەریکا؛  لە 11ـى ئایارى 2004 و بەپێی دەسەڵاتە فریاگوزارییە ئابورییە نێودەوڵەتییەکان و یاساى لێپرسینەوە لە سوریا و گەڕاندنەوەى سەروەرى لوبنان لە ساڵى 2003 سەرۆکى ئەمەریکا یاساى 13338ى دەرکردوە.

بەپێی ئەو یاسایە بارى نائاسایی نیشتیمانى لە سوریا دژى کردەوەکانى حکومەتى سوریا دەرکردوە و دواتریش ئەم یاسایە چەند جارێک لە ساڵەکانى 2006 و 2008 و 2011 و 2012 جێبەجێکراون و درێژکراونەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە سەرۆکى ئەوکاتى ئەمەریکا ئەم بڕیارەى بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مەترسییانە دەرکردوە کە لەسەر ئاسایشى نیشتیمانى و سیاسەتى دەرەوە دروستبوە.

کۆشکى سپى لە راگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: دڕندەیی و سەرکوتکردنى حکومەتى سوریا نەک تەنها مەترسییە بۆسەر خەڵکەکەى بەڵکو دەبێتە هۆى دروستکردنى ناسەقامگیریی لە تەواوى ناوچەکە و هەربۆیە بۆ جارێکى دیکە بارى نائاسایی لە وڵاتەکە بۆ ماوەى ساڵێکى دیکە و بۆ ساڵى 2024 درێژ دەکرێتەوە.

کۆشکى سپى ئیدانەى توندوتیژیی و پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤ لە سوریا و لەلایەن بەشار ئەسەد ئیدانە دەکات و داوا دەکات چى زوە رژێمى سوریا شەڕ و کوشتارى وڵاتەکە دژى گەلەکەى خۆى رابگرێت و داوا دەکات ئاگربەستى سەرتاسەریی رابگەیەنرێت تا گەیاندنى هاوکارییە مرۆییەکان هیچ بەربەستێکیان لەبەردەمدا نەمێنێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەمەریکا گۆڕانکارییەکان لە سیاسەتى سوریا و رژێمەکەى لە داهاتودا لەبەرچاو دەگرێت بۆ بەردەوامبون یاخود درێژەدان بە راگەیاندنى بارى نائاسایی لەو وڵاتە لە داهاتودا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاڵمانیا هەموو کۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لەم وڵاتە داخست

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. نەمسا بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ سێ خاڵی لە پۆڵەندا وەرگرت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین