zagros news agency

نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش دابەزینیان تۆمار کردوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 82 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی دۆلارێک و 95 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 78 دۆلار 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی هاوشێوەى برێنت نرخەکەى دۆلارێک و 56 سەنت دابەزینى تۆمار کردوە.

هاوکات چاوگێکی ئاگادار لە ئۆپیک پڵەس بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس گۆڕانکاری لە ئاستی خواستی وڵاتان و دەستڕاگەیشتن بە نەوت دەکات و لە بەرامبەردا ئاماژە بە کاریگەرییەکانی خواستی جیهان لەسەر نرخی نەوتی وڵاتانی بەشداربوو لە ئۆپیک پڵەسدا دەکات. دەشڵێت، ” ئەمە ئاماژەیەکە بۆ سەقامگیرکردنی خواستی جیهان بەرامبەر بە نرخی نەوتی وڵاتانی بەژداربوونی رێکخراوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان

یاسین

شاندێكی ئیماراتی له‌ بواری شوێنه‌واردا له‌ هه‌ولێرن

سەڵاح

نەیشینزلیگ.. فەرەنسا بەئاسانی ئیتاڵیای تێکشکاند و بردیەوە

یاسین