zagros news agency

سیروان بارزانی بەشداری لە یاریی کۆتایی خولی “پڵنگی ڕەش” دەکات و پەیامێک ئاراستەی لاوان دەکات

سیروان بارزانی، فەرماندەی میحوەری گووڕ-مەخمووری هێزەکانی پێشمەرگە، بەشداری لە یاریی کۆتایی هەشتەمین خولی تۆپی پێی “پڵنگی ڕەش”دا کرد، کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و بە بەشدارییەکی بەرچاو بەڕێوەچوو.

لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، سیروان بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کە لە یاریی کۆتایی ئەم خولەدا ئامادە بووە، کە ٦٤ تیپی وەرزشی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانەوە تێیدا کێبڕکێیان دەکرد.

فەرماندەی میحوەری گووڕ-مەخموور جەختی لە گرنگیی بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە چالاکییە وەرزشییانە کردەوە و ڕایگەیاند:

“ئەم جۆرە کێبڕکێ وەرزشییانە دەبنە هاندەرێکی زۆر باش بۆ لاوان، تا زیاتر پەرە بە توانا و لێهاتووییەکانی خۆیان بدەن لە بواری وەرزشدا و ئاراستەیەکی دروستیان پێ دەبەخشێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری پەروەردە : ئامادەکارییەکان بۆ سەرخستنی تاقیکردنەوەکانی وزاری (پۆلی 12) تەواو کراوە

یاسین

ترەمپ : لەگەل ئێران رێکبکەوین ئەگەر هەیە لەگەل مجتەبا خامنەیی کۆببمەوە

گوران

موئەیەد سەلامە: زۆربەی باندە قاچاخچییەکانی سەر سنووری لوبنان سەر بە حزبوڵڵای لوبنانن

سەڵاح