zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە 25-08-2026، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور. پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە سەنتەری شارەکان کەمێک بەرزتر دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، کە لە دوای نیوەڕۆوە چالاک دەبێت بۆ 30 کم/ک بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی هەرێم، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.

​هەروەها کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 26-08-2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بە بڕی (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم ببنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 43 | سبەی 42
​سلێمانی: ئەمڕۆ 42 | سبەی 41
​دهۆک: ئەمڕۆ 42 | سبەی 40
​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 43 | سبەی 41
​گەرمیان: ئەمڕۆ 46 | سبەی 45
​زاخۆ: ئەمڕۆ 43 | سبەی 42
​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 42 | سبەی 41
​ئاکرێ: ئەمڕۆ 40 | سبەی 39
​پیرمام: ئەمڕۆ 38 | سبەی 37
​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 33 | سبەی 31

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر …چەند گەڕەک لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو سوودمەند بوونە

سەڵاح

ترامپ: ئەگەر ناچار بین کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز دەکەین

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوەوە

سەڵاح