zagros news agency

لە نەینەوا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەست بەسەر ٥٠ کیلۆگرام کریستاڵدا گیرا


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی نەینەوا، گورزێکی کوشندەی لە تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر وەشاند و دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە ماددەی “کریستاڵ”ی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە: “لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی جۆری و سنووربەزێن، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ئەنجامدرا، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە یەکێکیان بیانییە.”

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر (٥٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستاڵ)دا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە “شەڕی دژی باندەکانی ماددەی هۆشبەر تەنها لە ناو سنوورەکاندا ناوەستێت، بەڵکو دەزگا پەیوەندیدارەکان بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی تۆڕەکانی بازرگانیکردن و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە هاوتاکانیان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، بە مەبەستی بڕینی هێڵەکانی دابینکردن و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ژەهرە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای samsung کاتژمێرێکی زیرەکی نمایش کرد

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەردەن دەکات

یاسین

پارەی گەنمی جووتیاران لە هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت و جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە

سەڵاح