ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە ڕکابەری مانسیتی و پێشەنگی خولەکە

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری ئارسناڵی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە شەیتانە سوورەکان بهێنن.

 

لە تایمی یەکەم ئارسناڵ ئاستی باشتر بینرا و دوای چەند هەوڵێک لە خولەکی 20دا یاریزان ترۆرساد توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات، پاش ئەو گۆڵە یانەی مانچستەر باشتر بینران چەند هەوڵێکیان هەبوو بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

 

لە تایمی دووەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو، دوای خولەکی 66 هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، هەوڵەکانی هەردوولا بێ ئەنجام بوو ئەو تایمە هیچ گۆڵی تر نەبینرا و سەرەنجام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئارسناڵ بەشێوەیێکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ، مان یونایتدیش خاوەنی 54 خاڵە و لە پلەی هەشتەم دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا… بەپرسێکی پلەباڵای پەکەکە دەست‌گیر کرا

سەڵاح

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن

یاسین

به‌ وێنه‌.. کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنه‌ری وڵاتان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح