ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی ڕێزدار میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان و بنەماڵەی میران کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی خودێ ژێ ڕازی (هاریوان مەروان تەحسین بەگ).
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا هاوسۆزی و هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی ناوبراو دەربڕی و ڕایگەیاند: «ژ بۆ کۆچا داویێ یا خودێ ژێ ڕازی (هاریوان مەروان تەحسین بەگ) سەرساخیێ ل ڕێزدار میر حازم تەحسین بەگ، میرێ ئێزدییان و ما‌لا میرا ب گشتی دکەم».
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی لە خودای مەزن هیواخوازە گیانی کۆچکردوو بە دلۆڤانی و بەزەییی خۆی شاد بکات، و ئارامی، سەبر و هەدار بە کەسوکار و تەواوی بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەیە:
ژ بۆ کۆچا داویێ یا خودێ ژێ ڕازی (هاریوان مه‌روان ته‌حسین به‌گ) سه‌رساخیێ ل ڕێزدار میر حازم ته‌حسن به‌گ، میرێ ئێزدییان و ما‌لا میرا ب گشتی دکه‌م.
هه‌ڤسۆز و هه‌ڤخه‌مێ وانم، ژ خودایێ مه‌زن هیڤیخازم جانێ وی ب دلۆڤانییا خۆ شاد بکه‌ت و سه‌بر و هه‌دارێ بده‌ته هه‌موویان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکێ هه‌رێما کوردستانێ.
٩/٩/٢٠٢٦

