zagros news agency

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە هێمن هەورامی دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی د. هێمن هەورامی کرد، بەهۆی کۆچی دوایی دایکی، خاتوو (شەوبۆ عەبدوڵڵا حەمەئەمن هەورامی).

لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا هاتووە: “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (شەوبۆ عەبدوڵڵا حەمەئەمن هەورامی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.”

هەروەها مەکتەبی سیاسی هیوا دەخوازێت کە دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنی بنەماڵەکەیان و لە خەم و خەفەتیان کەم بکاتەوە، هاوکات لە خوای گەورە دەپاڕێنەوە گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و میهرەبانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بۆ هەڤاڵی بەڕێز ( د. هێمن هەورامی)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوای دایکی بەڕێزتان خاتوو (شەوبۆ عەبدوڵڵا حەمەئەمن هەورامی)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی دایکی کۆچکردوتان بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

إنا لله وإنا إليه راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە (36)ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە

یاسین

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی: ئێستا بۆ ناردنی مووچە، هیچ بیانوویەك بە دەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە

سەڵاح

سوپای ئەمریکا ١١ ملیۆن دۆلار لە تەکنەلۆژیای جێگرەوەی جی پی ئێس وەبەرهێنان دەکات

سەڵاح