zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا و بەردوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کرا.

هەروەها باس لە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت جەختی لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 کردەوە کە پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە تەرخان بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵی گشتیی ئیتالیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، کورتەیەکی لەبارەی کارکردنیان بۆ بنیاتنانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر خستەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و سبەی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە

سەڵاح

نەرویج: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین

یاسین

ژیریی دەستکرد چاودێریی نەخۆشی فێ (سەرع) دەکات

یاسین