zagros news agency

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەیاریگای خۆیدا گەیشتەوە دووەمی ڕیزبەندی

لە یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال سۆسیدادی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی پارێزگاری لە پلەی دووەم بکات و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست ریال سۆسیدادی هێنا.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یانەی بەرشەلۆنەی خاوەن یاریگا ئاستیان باشتر بوو، زیاتر کۆنترۆڵی یاریگایان کردوو، تا لە خولەکی 40دا لامین یاماڵ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

 

لە تایمی دووەم،هەردوو یانە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود تا لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو رافینا بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و دڵنیایی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنوەوەی 76 خاڵ و گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی، سۆسیدادیش بە 54 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مارکینیۆس: تیپەکانی ئیتاڵیا سەختن

یاسین

وەزیری دەرەوەی چین داوای گفتوگۆ و دانبەخۆداگرتن لە ئێران دەکات

یاسین

بۆ مۆندیالی ئەمساڵ؛ فیفا کۆمەڵێک ڕێسای توند بەسەر هاندەراندا دەسەپێنێت

گوران