zagros news agency

رووسیا ڕۆبۆتێکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی برین ئاشکراکرد

 

دامەزراوەی ڕۆستیخی رووسی لە پێشانگای ئینۆپرۆم، کە لە غیلینجیک بەڕێوەدەچێت، ڕۆبۆتێکی نوێی ئاشکرا کرد کە دەتوانێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای چاپی زیندووی سێ دووری، برینی پێست چاک بکاتەوە.

ئەم سیستەمە کە کۆمپانیای ئارتی-تۆیۆرین بیزنس پەرەی پێداوە، پێشتر لە پێشانگای ئینۆپرۆم لە مینسک، پایتەختی بێلاڕووس بۆ ئەنتۆن ئەلیخانۆڤ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی رووسیا نمایش کرابوو.

ڕۆبۆتەکە بە شێوازێکی تەکنەلۆژیی پێشکەوتوو برینەکان ساڕێژ دەکات؛ سەرەتا بە سکانەر برینەکە دەپشکنێت و مۆدێلێکی سێ دووری بۆ دروست دەکات، پاشان چین بە چین گیراوەیەکی تایبەت، کە خانەی زیندووی تێدایە، بەسەر برینەکەدا دەچێنێت. سیستەمەکە خۆی لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی هەر برینێکدا دەگونجێنێت تا لەگەڵ دۆخی تەندروستیی نەخۆشەکە بگونجێت.

ئەم سیستەمە لەسەر بنەمای ڕۆبۆتی هاوکاریی خۆماڵی DOKA RC5 بنیات نراوە. پێشبینی دەکرێت ڕۆبۆتەکە ژیانی ژمارەیەک لە سەربازان، کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە، منداڵان و ماتۆڕسواران باشتر بکات کە تووشی زیانی گەورەی پێست دەبن.

لە بەشێکی دیکەی پێشانگاکەدا، یەکەم ڤاکسینی رووسی بۆ دووبارە کوتانەوەی پێگەیشتووان دژی نەخۆشییەکانی کۆکەلوڕە، دفتیریا و تاتانۆس نمایش کرا، کە کۆمپانیای ناتسیمبیۆ بەرهەمیهێناوە. ئێستا خواستی زۆر لەسەر ئەم دەرمانانە هەیە، لە نێویاندا لەلایەن سەربازە رووسەکان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەدا.

دامەزراوەی حکوومیی ڕۆستیخی رووسی زیاتر لە 200 جۆر بەرهەمی پزیشکی و نزیکەی 150 دەرمانی بەرگریی زیندوو دروست دەکات، هاوکات 17 پڕۆژەی گەورە لە قۆناخی جێبەجێکردندان.

ڕۆستیخ پلانی هەیە تا ساڵی 2030 زیاتر لە 10 ملیار روبل لە پڕۆژە پزیشکییەکاندا وەبەرهێنان بکات. ئەم هەنگاوە رێگە بۆ دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵ بۆ نزیکەی 40 تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی دیکە خۆش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

گوران

لوڕستان؛ ٥٢ قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە و چوار قوتابی گیانیان لەدەست داوە

یاسین

عارف روشدی: ده‌نگدان به‌ پارتی ده‌نگدانه‌ به‌ کوردستانی بوونی کەرکوک، خانەقین و شنگال

سەڵاح