ئەنجومەنی وەزیران تەندەرێکی ئاشکرا بۆ دانانی ئامێری بەرزکەرەوە بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر ڕادەگەیەنێت.
فەرمانگەی یاسایی (بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە) لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بانگهێشتی گشت کۆمپانیا و ئارەزوومەندان دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرەکانیان بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (لێکردنەوە و دانانی ئامێری بەرزکەرەوە) بۆ باڵەخانەی سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر.
هەر کۆمپانیا و لایەنێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت ئۆفەرەکەی بەمەبەستی بەشداریکردن لە کاخەزێکی داخراو و مۆرکراودا پێشکەش بە فەرمانگەی ناوبراو بکات و دواکاتیش بۆ وەرگرتنی ئۆفەرەکان ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (13ی 10ی 2026) کاتژمێر (12:00)ی نیوەڕۆ دەبێت.
مەرج و پێویستییەکانی بەشداریکردن:
1- پێشکەشکردنی چەکێکی پەسەندکراو وەک بارمتەی یاسایی بە بڕی (20,700,000) بیست ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار.
2- هێنانی وێنەیەک لە مۆڵەتی فەرمی و پۆلێنی کۆمپانیا کە نوێ کرابێتەوە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
3- ڕسومات و خەرجییەکانی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنەی کە کەمکردنەوەکەی بۆ دەردەچێت.
4- پێویستە ئەو کۆمپانیایەی تەندەرەکە پڕدەکاتەوە، جۆری بڕاندەکە دیاری بکات.
5- کۆمپانیای بەشداربوو پێویستە پێشینەی کارکردنی هاوشێوەی هەبێت و بە بەڵگەی سەلمێندراو بیسەلمێنێت.
6- نرخی هەر تەندەرێک (100,000) سەد هەزار دینارە.
7- ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە (270) ڕۆژی ڕۆژژمێری (تەقویمی) دەبێت و بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت.
ناونیشان بۆ پێشکەشکردن: سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/ فەرمانگەی یاسایی/ بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەکان و خانووبەرە.

