ڕۆژی شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای میسان کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێز حەبیب زاهر ئەلفەتوسی پارێزگاری میسان و سەرۆکی شاندەکە و هەروەها بەڕێز مستەفا دعیر محەمەداوی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان.
لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و هەروەها هەماهەنگیی نیوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

