zagros news agency

فڕۆکەکەی ترەمپ لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکە پێکیاندا دا

 

سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویانکردەوە، فڕۆکە تایبەتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە کاتی جوڵەی فڕۆکەکەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی “وێست پاڵم بیچ” لە ویلایەتی فلۆریدا، لەگەڵ فڕۆکەیەکی تایبەتی دیکەدا پێکیان داداوە.

ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ڕایگەیاند، فڕۆکەی بوینگ 757 لەگەڵ فڕۆکەیەکی تایبەتی وەستاو پێکیاندا دا، بەبێ ئەوەی دیاری بکات کە ئایا فڕۆکەکە هی ترەمپە یان نا.

ئیدارەی فڕۆکەوانی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووداوەکە لە ناوچەیەکی فڕۆکەخانەکە ڕوویداوە کە ئیدارەی فڕۆکەخانە ئاراستەی فڕۆکەکان ناکات و دەشڵێت، بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن.

ترەمپ لە شاری وایلد وودی ویلایەتی نیوجرسی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجامدا و ڕووداوەکەش دوای ئەوەی فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی وێست پاڵم بیچ نیشتەوە و ڕووداوەکە ڕوویدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دێمـبـێـلـی لەسەر تەختی نەشتەرگەریەوە بۆ سەر تەختی شکۆمەندی جیهان

یاسین

بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە سووریا، نەتەوە یەکگرتووەکان په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان نه‌كردوه‌

سەڵاح

سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە لەحەوتی ئۆکتۆبەرەوە ١٩ هەزار مووشەکییان ئاڕاستەکراوە

سەڵاح