zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە گوێندۆلین (وێندی) گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

 هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دريژەدان بە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی ئەمەریکا دووپات کردەوە.

هەردوولا جەجتیان لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، باس لە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا. سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بەپێی ڕێژەی 14.14% ی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵی 2027 تەرخان بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارە سێ فڕۆکەخانەی دیکەی نێودەوڵەتی لە عێراق بکرێنەوە

سەڵاح

یاسای حەشدی شەعبی بۆ پەرلەمانی داهاتوو جێدەهێڵدرێت

یاسین

بڕیار بۆ پێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەرچوو

یاسین